WooCommerce

وەسف

WooCommerce سەکۆی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی سەرچاوە-کراوەیە بۆ وۆردپرێس.

کرۆکی سەکۆکەمان ئازادە، توانای فراوانیی هەیە و بەهێزە بە کۆمەڵگەیەکی جیهانی. ئازادیی سەرچاوەکراوە واتای ئەوەیە تۆ بەتەواویی خاوەنی دراوە و ناوەڕۆکەکانی فرۆشگاکەتی بۆ هەمیشە.

جا تۆ بازرگانییەک بڵاودەکەیتەوە، فرۆشتنی فیزیکی دەکەیت بە سەرهێڵ، یان ماڵپەڕ بۆ کڕیارەکان دروست دەکەیت، (WooCommerce) بەکاربهێنە بۆ فرۆشگایەک کە بە شێوەیەکی بەهێز ناوەڕۆک و بازرگانیی تێکەڵ دەکات.

  • فرۆشگای جوان و سەرنجڕاکێش دروست بکە بە ڕووکارەکان کە گونجاون لەگەڵ نیشانەی بازرگانی و پیشەسازییەکەت.
  • داهاتت زیاد بکە بە ئەزموونێکی سەبەتەی کڕینی بەهێز کە کڕیاران ڕادەکێشێت.
  • پەڕەکانی بەرهەم لە چەند خولەکێکدا دەستکاری بکە بە بەکارهێنانی بڵۆکەکانی بەرهەمـی پارچەیی.
  • کاڵا فیزیکی و دیجیتاڵییەکان، گۆڕانکارییەکانی بەرهەم، شێوەپێدانە دەستکردەکان، داگرتنە دەستبەجێکان، و کاڵاکانی فرۆشیاری هاوبەش پیشان بدە.
  • بەشداریکردن، جێ‌ڕاگرتن، یان ئەندامێتی بفرۆشە، بە زیادکراوە بەهێزەکانی گەشەپێدەرەکانمان.
  • بچۆرە لووتکەی ئەنجامەکانی گەڕانەوە بە سوودوەرگرتن لە سوودی (SEO)ـی وۆردپرێس.
  • لەسەر سەکۆیەک بنیاد بنێ کە گەشە دەکات. بازرگانیی ئەلیکترۆنیی گونجاو بۆ فرۆشگا قەبارە-گەورەکان بەدەستبهێنە.

هەموو ئەو ئامرازانەی پێویستتە بۆ فرۆشتن

ئامرازە جێگیرکراوەکان و تەواوکردنە بەناوبانگەکان یارمەتیت دەدەن بە کارایی کردارە بازرگانییەکانت بەڕێوەببەیت. زۆرێک لە ڕاژەکان بە خۆڕایی زیاد دەکرێن بە یەک کرتە لە ڕێگەی یارمەتیدەری جێگیرکردنـی ئارەزوومەندانەوە.

  • هەڵبژێرە چۆن دەتەوێت پارە وەربگریت. بەئاسانی پارەدانەکان لە ئاسوودەیی فرۆشگاکەتەوە بەڕێوەببە بە (WooPayments) (لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئێرلەندا، ئوسترالیا، نیوزیلەندا، کەنەدا، ئیسپانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، و ئیتاڵیا بەردەستە). بە شێوەیەکی پارێزراو کارتی کرێدت، جزدانی مۆبایل، گواستنەوەی بانکی، و پارەی کاش وەربگرە بەهۆی +100 دەرەڕێی پارەدانەوە – لەوانە Stripe، PayPal، و Square.
  • هەڵبژاردەکانی گەیاندنت شێوەپێ بدە. نیشانەکانی (USPS) ڕاستەوخۆ لە داشبۆردەکەتەوە چاپ بکە و تەنانەت کاتی هەڵگرتنێکیش دابنێ بە (WooCommerce Shipping) (تەنیا بۆ ئەمریکا). پەیوەست بە لەگەڵ گەیەنەرە ناسراوەکاندا وەک UPS و FedEx – لەگەڵ کۆمەڵێکی فراوانی چارەسەرەکانی گەیاندن، کۆگا، و جێبەجێکردن بۆ ناوچەکەت.
  • باجی فرۆشتن ئاسان بکە. (WooCommerce Tax) یان ڕاژە تەواوکراوە هاوشێوەکان زیاد بکە بۆ ئەوەی ژماردنی خۆکار بکەیت بە ڕاستی.

گەشە بە بازرگانییەکەت بدە، تایبەتمەندی زیاد بکە، و چاودێریی فرۆشگاکەت بکە

(WooCommerce) بۆ بازرگانی دروست کراوە. بە داشبۆردێکی ناوەندیی بەهێز و نەرم کە لەناو (WooCommerce)ـدا جێگیر کراوە، چاوت لەسەر گرنگترین پێوەرەکانی کارایی بێت.

بینەرەکانت لە سەرانسەری کەناڵەکانی بازاڕدۆزی و کۆمەڵایەتیدا فراوانتر بکە بە تەواوکردن لەگەڵ Google Ads، HubSpot، Mailchimp، و Facebook. هەمیشە دەتوانیت سەیری ناوەندی بازاڕدۆزیـی ناو-داشبۆرد بکەیت بۆ بیرۆکە و ئامۆژگاریی نوێ بۆ یارمەتیدانت لە سەرکەوتن.

کارایی فرۆشگا بەهێزتر بکە بە سەدان زیادکراوی خۆڕایی و بەپارە لە بازاڕی (WooCommerce)ـەوە. گەشەپێدەرەکانمان پشکنینی ورد بۆ هەر زیادکراوێکی نوێ دەکەن و بەردەوام پێداچوونەوە بە زیادکراوە بووندارەکان دەکەن بۆ پاراستنی بنەڕەتەکانی جۆرایەتیی بازاڕەکە. ئێمە بە شێوەیەکی چالاکانە بەدوای ئەو بەرهەمانەدا دەگەڕێین کە یارمەتیی دروستکەرانی فرۆشگا دەدەن بۆ دروستکردنی فرۆشگای سەرکەوتوو.

فرۆشگاکەت لە هەر شوێنێکەوە بەڕێوەببە بە بەرنامەی بەکاربەریی مۆبایلی خۆڕایی WooCommerce (Android و iOS). ئاگاداربە: گوێت لە دەنگی ئاگانامەی ‘چا-چینگ’ی کەمێک خووپێ‌گر بێت هەر جارێک فرۆشێکی نوێ ئەنجام دەدەیت!

خاوەنی دراوەی فرۆشگاکەت بە و کۆنترۆڵی بکە – بۆ هەمیشە

بە WooCommerce، دراوەکەت هی خۆتە. هەمیشە.

ئەگەر هەڵبژێریت دراوەی بەکارهێنان لەگەڵماندا هاوبەشی پێ بکەیت، دەتوانیت دڵنیابیت لەوەی کە بە نەناسراوی دەمێنێتەوە و بە پارێزراوی هەڵدەگیرێت. لە هەر کاتێکدا بڕیار بدە واز بهێنیت بەبێ کاریگەری لەسەر فرۆشگاکەت.

بە پێچەوانەی چارەسەرەکانی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی خانەخوێکراو، دراوەی فرۆشگای (WooCommerce) داهاتوو-پارێزە؛ تۆ ئازادیت لە هەناردەکردنی هەموو ناوەڕۆکەکەت و گواستنەوەی ماڵپەڕەکەت بۆ هەر سەکۆیەک کە بتەوێت. بێ هیچ سنووردارکردنێک.

بۆچی گەشەپێدەران (WooCommerce) هەڵدەبژێرن (و خۆشیان دەوێت)

گەشەپێدەران دەتوانن WooCommerce بەکاربهێنن بۆ دروستکردن، کڕیارخوازکردن و فراوانکردنی فرۆشگایەک کە بەتەواویی لەگەڵ داواکارییەکانی کڕیاردا بگونجێت، ئەمەش لە ڕێگەی زیادکراوەکان یان چارەسەرە دەستکردەکانەوە.

  • قولاپ و پاڵاوتنەکان بەکاربهێنە بۆ دەستکاریکردن یان دروستکردنی کارایی.
  • بە بەکارهێنانی (REST API)ـیەکی بەهێز و وێبهووکەکان، نزیکەی هەر ڕاژەیەک تەواو بکە.
  • بڵۆکی ناوەڕۆکی دەستکرد بە (React) دیزاین بکە و دروستی بکە.
  • هەر ڕواڵەتێکی کۆدی پێوەکراوە ناوەکییەکە بپشکنە و دەستکاریی بکە.
  • گەشەپێدان خێراتر بکە بە CLI.

سەکۆ ناوەکییەکە بەتوندی و زۆر جار تاقیدەکرێتەوە، لەلایەن تیمێکی گەشەپێدانی تایبەتەوە پشتگیری دەکرێت کە لە ناوچە کاتییە جیاوازەکاندا کار دەکەن. بەڵگەنامە گشتگیرەکان لەگەڵ هەر بڵاوکردنەوەیەکدا بەڕۆژدەکرێتەوە، کە توانات پێدەبەخشێت بەتەواوی ئەو فرۆشگایە دروست بکەیت کە پێویستتە.

ببە بە بەشێک لە کۆمەڵگە نێودەوڵەتییە گەشەکردووەکەمان

(WooCommerce) کۆمەڵگەیەکی گەورە و پڕ وزەی هەیە کە تایبەتە بە یارمەتیدانی فرۆشیاران بۆ سەرکەوتن – و بەخێرایی گەشە دەکات.

دیدارەکانی (WooCommerce) لە شوێنە جیاجیاکانی جیهاندا هەن کە دەتوانیت بە خۆڕایی بەشدارییان تێدا بکەیت و تەنانەت لە بەڕێوەبردنیاندا بەشدار بیت. ئەم بۆنانە ڕێگەیەکی نایابن بۆ فێربوون لەوانی تر، هاوبەشیکردنی شارەزاییەکانت، و پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی هاوبیردا.

(WooCommerce) هەروەها ئامادەیی بەردەوامی هەیە لە WordCampـەکاندا لە سەرانسەری جیهان – خۆشحاڵ دەبین بە بینینت.

بەشداربە و وەریبگێڕە

(WooCommerce) لەلایەن (Automattic)، دروستکەرانی (WordPress.com) و (Jetpack)، گەشەی پێدەدرێت و پشتگیری دەکرێت. هەروەها سەدان بەشداریکەری سەربەخۆمان هەیە، و هەمیشە جێگە بۆ زیاتر هەیە. سەردانی کۆگای (GitHub)ـی (WooCommerce) بکە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن دەتوانیت بەشدار بیت.

(WooCommerce) بۆ چەندین زمان وەرگێڕدراوە، لەوانە دانیمارکی، ئۆکراینایی، و فارسی. یارمەتیی بەخۆماڵیکردنی زیاتری (WooCommerce) بدە بە زیادکردنی زمانەکەی خۆت – سەردانی translate.wordpress.org بکە.

پەیوەستبوون بە WooCommerce.com

دەتوانیت فرۆشگاکەت بە WooCommerce.comـەوە پەیوەست بکەیت بۆ بەڕێوەبردنی بەشداریکردنەکانت لە بازاڕی (WooCommerce) و وەرگرتنی بەڕۆژکردنەوەکانی بەرهەم بەبێ جێهێشتنی بەڕێوەبەرایەتیی وۆردپرێس. پەیوەستبوونەکە دامەزراندنی بەرهەمە کڕدراوەکان ڕاستەوخۆ لە WooCommerce.comـەوە چالاک دەکات و دەستپێگەیشتن بە پشتگیریی تەکنیکی ئاسان دەکات. ئەگەر دەتەوێت بزانیت چ دراوەیەک کۆدەکرێتەوە و چۆن بەکاردەهێنرێت، تکایە سەیری سیاسەتی تایبەتێتیـمان بکە.

سکرین شۆتەکان

بڵۆکەکان

ئەم پێوەکراوە 1 بڵۆک دابین دەکات.

  • Coming Soon

Installation

کەمترین پێداویستی

  • پێویستە وەشانی PHP 7.4 یان بەرزتر بێت (وەشانی PHP 8.0 یان بەرزتر پێشنیار کراوە)
  • پێویستە وەشانی MySQL 5.5.5 یان بەرزتر، یان وەشانی MariaDB 10.1 یان بەرزتر بێت
  • وۆردپرێس 6.8 یان بەرزتر
  • (پێشنیارکراوە) سنووری بیرگەی وۆردپرێس بە 256 مێگابایت یان زیاتر.
  • (پێشنیارکراوە) پشتگیریی HTTPS.

دامەزراندنی خۆکار

دامەزراندنی خۆکار ئاسانترین هەڵبژاردەیە — وۆردپرێس گواستنەوەی پەڕگەکان ئەنجام دەدات، و پێویست ناکات وێبگەڕەکەت جێبهێڵیت. بۆ ئەنجامدانی دامەزراندنێکی خۆکاری (WooCommerce)، بچۆرە ناو داشبۆردی وۆردپرێسەکەت، بڕۆ بۆ لیستی پێوەکراوەکان، و کرتە لە “زیادکردنی نوێ” بکە.

لە خانەی گەڕاندا بنووسە “WooCommerce”، پاشان کرتە لە “گەڕان بۆ پێوەکراوەکان” بکە. کاتێک ئێمەت دۆزییەوە، دەتوانیت وردەکارییەکانی وەک بڵاوکردنەوەی خاڵ، هەڵسەنگاندن، و وەسف ببینیت. گرنگتر لە هەمووی، بێگومان، دەتوانیت دایبمەزرێنیت! کرتە لە “ئێستا دایمەزرێنە” بکە، و وۆردپرێس لەوێوە کارەکە دەکات.

دامەزراندنی دەستی

شێوازی دامەزراندنی دەستیی پێویستی بە داگرتنی پێوەکراوی (WooCommerce) و بارکردنی بۆ ڕاژەکاری وێبەکەت هەیە لە ڕێگەی بەرنامەی بەکاربەریی (FTP)ـی دڵخوازتەوە. کۆدێکسی وۆردپرێس لێرە ڕێنمایی لەسەر چۆنێتیی ئەنجامدانی ئەمە لەخۆدەگرێت.

بەڕۆژکردنەوە

بەڕۆژکردنەوە خۆکارەکان دەبێت بەئاسانی کار بکەن، بەڵام هێشتا پێشنیاری پاڵپشتیکردنی ماڵپەڕەکەت دەکەین.

ئەگەر دوای بەڕۆژکردنەوەیەک تووشی کێشە بوویت لەگەڵ پەڕەکانی فرۆشگا/هاوپۆل، بەستەرە هەمیشەییەکان فڵەش بکە بە چوونە وۆردپرێس > ڕێکخستنەکان > بەستەرە هەمیشەییەکان و کرتەکردن لە “پاشەکەوتکردن”. ئەمە دەبێت شتەکان بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی.

دراوەی نموونە

(WooCommerce) لەگەڵ هەندێک دراوەی نموونەدا دێت کە دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ ئەوەی بزانیت بەرهەمەکان چۆن دەردەکەون؛ sample_products.xml لە ڕێگەی هاوردەکەری وۆردپرێسـەوە هاوردە بکە. هەروەها دەتوانیت هاوردەکەری ناوەکیی (CSV) یان زیادکراوی (CSV Import Suite)ـمان بەکاربهێنیت بۆ هاوردەکردنی sample_products.csv

پهد

لە کوێ دەتوانم بەڵگەنامە و ڕێنماییەکانی (WooCommerce) بدۆزمەوە؟

بۆ یارمەتی لە جێگیرکردن و شێوەپێدانی (WooCommerce)، تکایە سەیری دەستپێکردن و ڕێبەری خاوەن فرۆشگا نوێیەکانی (WooCommerce) بکە.

بۆ زیادکردن یان ڕووکارکردنی (WooCommerce)، سەیری بەڵگەنامەسازیـەکەمان بکە، هەروەها باشترین کارەکانی گەشەپێدەری پێوەکراو.

لە کوێ دەتوانم یارمەتی وەربگرم یان لەگەڵ بەکارهێنەرانی تردا لەبارەی ناوکی (WooCommerce) قسە بکەم؟

ئەگەر تووشی کێشە بوویت، دەتوانیت لە مەکۆی پشتگیریی (WooCommerce) داوای یارمەتی بکەیت بە پەیڕەوکردنی ئەم ڕێنماییانە، لە ڕێگەی سڵاکی کۆمەڵگەی (WooCommerce)ـەوە پەیوەندی بکەیت، یان لە گرووپی کۆمەڵگەی (WooCommerce) لە فەیسبووک پۆست بکەیت.

لە کوێ دەتوانم یارمەتی بۆ ئەو زیادکراوانە وەربگرم کە لە بازاڕی (WooCommerce) کڕیومن؟

بۆ یارمەتی لەگەڵ زیادکراوە کڕدراوەکانی بازاڕی (WooCommerce): سەرەتا، پێداچوونەوە بە ڕێبەری چارەسەرکردنی کێشەی خۆ-ڕاژەماندا بکە. ئەگەر کێشەکە بەردەوام بوو، بەڕێزت تیکتێکی پشتگیری لە ڕێگەی مێزی هاوکاریـەکەمانەوە تۆمار بکە. ئەندازیاری دڵخۆشییە تایبەتەکانمان هەوڵ دەدەن لە ماوەی 24 کاتژمێردا وەڵام بدەنەوە.

لە چوونەژوورەوە بۆ WooCommerce.com کێشەم هەیە – ئێستا چی بکەم؟

سەرەتا، کێشە باوەکانی چوونەژوورەوە چارەسەر بکە بە بەکارهێنانی ئەم ڕێبەرە هەنگاو-بە-هەنگاوە یارمەتیدەرە. هێشتا کار ناکات؟ پەیوەندیمان پێوە بکە.

ئایا (WooCommerce) لەگەڵ ڕووکارەکەم کار دەکات؟

بەڵێ! (WooCommerce) لەگەڵ هەر ڕووکارێکدا کار دەکات بەڵام لەوانەیە پێویستی بە هەندێک شێوازکردنی زیادە بێت. ئەگەر بەدوای ڕووکارێکدا دەگەڕێیت کە تەواوکردنێکی قووڵی (WooCommerce)ی تێدایە، ئێمە Storefront پێشنیار دەکەین.

چۆن (WooCommerce) بەڕۆژبکەمەوە؟

ڕێبەرێکی وردمان هەیە لەسەر چۆنێتیی بەڕۆژکردنەوەی (WooCommerce).

ماڵپەڕەکەم تێکچوو – چی بکەم؟

بە دەستنیشانکردنی کێشەکە دەست پێ بکە بە بەکارهێنانی ڕێبەری چارەسەرکردنی کێشەی یارمەتیدەر.

ئەگەر دوای بەڕۆژکردنەوەی ڕووکارێک یان پێوەکراوێک هەڵەکەت بەدی کرد، لەوانەیە کێشەی گونجان لە نێوان ئەو و (WooCommerce)ـدا هەبێت. ئەگەر کێشەکە دوای بەڕۆژکردنەوەی (WooCommerce) دەرکەوت، لەوانەیە ناکۆکییەک لە نێوان (WooCommerce) و ڕووکارێک یان پێوەکراوێکی بەسەرچوودا هەبێت.

لە هەردوو دۆخەکەدا، پێشنیاری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناکۆکی دەکەین بە بەکارهێنانی پشکنەری تەندروستی (کە ڕێگەت پێدەدات ڕووکار و پێوەکراوەکان ناچالاک بکەیت بەبێ کاریگەری لەسەر سەردانکەرانت) یان چارەسەرکردنی کێشەکە بە بەکارهێنانی ماڵپەڕێکی ستەیجینگ.

لە کوێ دەتوانم کەلێنەکان ڕاپۆرت بکەم؟

کەلێنەکان لەسەر کۆگای GitHubـی (WooCommerce) ڕاپۆرت بکە. هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی مەکۆی پشتگیرییەکەمانەوە ئاگادارمان بکەیتەوە – دڵنیابە لە گەڕان بەناو مەکۆکاندا بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵەکە پێشتر ڕاپۆرت نەکراوە.

لە کوێ دەتوانم پێشنیاری تایبەتمەندیی نوێ، ڕووکار و زیادکراوەکان بکەم؟

داوای تایبەتمەندی و زیادکراوی نوێ بکە و دەنگ بدە بە پێشنیارەکان لەسەر بۆردی فەرمیی داواکاریی تایبەتمەندیـمان. تیمەکانی بەرهەم بەردەوام پێداچوونەوە بە داواکارییەکان دەکەن و بە بەهایەکی زۆرەوە بۆ پلاندانانی بەرهەم سەیریان دەکەن.

(WooCommerce) نایابە! دەتوانم بەشداریی بکەم؟

بەڵێ، دەتوانیت! بەشداربە لە کۆگای GitHubـەکەمان و شوێن بڵۆگی گەشەپێدان بکەوە بۆ ئەوەی لە هەموو شتێکی پڕۆژەکەدا ئاگاداربیت.

لە کوێ دەتوانم بەڵگەنامەکانی (REST API) بدۆزمەوە؟

بەڵگەنامەکانی (REST API)ـی (WooCommerce) لە (GitHub) بەردەستە.

پرسیارەکەم لێرە لیست نەکراوە. لە کوێ دەتوانم وەڵامی زیاتر بدۆزمەوە؟

بۆ زانیاریی زیاتر، تەماشای پرسیارە هەمیشە دووبارەکان بکە.

پێداچوونەوەکان

كانونی یه‌كه‌م 10, 2025 1 reply
Excelente plugin para crear y gestionar tiendas en línea. Muy fácil de usar y con una gran variedad de extensiones para personalizar la tienda. ¡Totalmente recomendado!
كانونی یه‌كه‌م 9, 2025 1 reply
I’m giving the plugin 4 stars as it is very flexible and I’ve been able to do some crazy stuff with it in the past. However, I fear for it’s future due to the continued desire of the developers to cram as much block/React junk into it as possible. The plugin is just a mess right now as a result. Differing interfaces, inconsistent functionality, etc. Just look at the product editor. They can’t figure it out and scrapped the new one for now. It still uses the classic editor which is a completely different interface than the one that WordPress is pushing on us. So clients get one editor for posts/pages, and a completely different one for products. Consistency would be nice. They really want us to use cart and checkout blocks. They are a PITA to style and require different code to customize that is not near as straight forward and easy to implement. They even make these the default for new installations, even if you have the block editor disabled. I have Gutenberg completely disabled and yet on every new install block HTML is on my cart and checkout pages which I then have to edit in the code editor to remove. And if you use the checkout block, you will actually need to use the legacy PHP template for the order received and order pay template. And while we have cart/checkout blocks, we don’t have an account page one. Why? Again, consistency is missing. They force blocks by default for cart and checkout, but still use shortcodes for another important portion of the site. Makes no sense. I really wish there was just a switch to disable all block functionality or have a separate “Classic WooCommerce” plugin or something like that. Make WooCommerce great again!
كانونی یه‌كه‌م 8, 2025 1 reply
WooCommerce, when “adorned” with a few add-ons, has allowed me to operate my online store from a single dashboard, controlling inventory, order processing and invoicing, as well as shipping and tracking my packages. That has led to me cancelling my $1100 QuickBooks annual subscription.
خوێندنەوەی 4,680 پێداچوونەوە