The SEO Framework – خێرا، خۆکار، بێ ئەرک

وەسف

خێراترین و تەنیا پێوەکراوی (SEO)ـی پڕ تایبەتمەندی، کە پەیڕەویی لە ڕێنمایی و یاساکانی سەپێنراوی وۆردپرێس و بزوێنەرەکانی گەڕان دەکات.

پێشبینینی (The SEO Framework) لە پلەی گراوندی وۆردپرێس.

دەست بکە بە بەکارهێنانی تاکتیکە سەلمێنراوەکانی (SEO) بۆ باشترکردنی پلەبەندیی ماڵپەڕەکەت. پاک، تایبەتمەند، فراوانکراو، بێسنوور، بێ بانگەشە، و بێ هیچ مەرجێک.

بۆ تەواوکردنی، ئەمە خێراترین پێوەکراوی SEOـی پڕ-تایبەتمەندییە، و ڕاستەوخۆ تێکەڵ بە ماڵپەڕی وۆردپرێسەکەت دەبێت، بێ ئەوەی لە تاریکیدا جێت بهێڵێت.

دەستپێکردن ئاسانە. ئەم پێوەکراوە چالاک بکە، و ماڵپەڕەکەت دەستبەجێ لە دژی هێرشە دیارەکانی (SEO) دەپارێزرێت. (The SEO Framework) هەروەها هەموو تاگە مێتا گرنگەکانت بۆ پڕ دەکاتەوە. کات پارێزەرێکی ڕاستەقینە. زیرەکانە.

گواستنەوە | جێگیرکردن | باشترکردن | زیادکراوەکان | (API) | پاڵپشتی | تایبەتمەندی

ئێمە زیاتر لە 27000 کاتژمێر خۆشەویستیمان ڕژاندووەتە ناو ئەم پێوەکراوە.
ئەمانە ئەنجامەکانن:

  • نایابە.
    The SEO Framework سیستەمێکی شارەزایە بۆ (SEO). تەنها چارەسەرە کە دەتوانێت بە شێوەیەکی زیرەکانە، تاگە مێتا گرنگەکانی (SEO) بە هەر زمانێک بەدیبهێنێت، بە خوێندنەوەی ژینگەی وۆردپرێسەکەت. ئەم خۆکارکردنە بڕێکی بەرچاو کاتت بۆ دەگەڕێنێتەوە، کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ نووسینی ناوەڕۆکی زیاتر، یان سەرنج خستنە سەر ئەرکی تر. هەروەها پێویستت بە زانیاریی پێشکەوتووی (SEO) نامێنێت.

  • پێشوەختە شێوەپێدراوە.
    لەگەڵ (The SEO Framework)، ئێمە خاڵێکی دەستپێکی نایاب بۆ ماڵپەڕەکەت دابین دەکەین. بە باشترکردنی هەموو پەڕەکانت بە شێوەیەکی ژیرانە. بە شێوەی سروشتی، دەتوانیت بە دڵی خۆت دەستکاری بکەیت. ئەگەر شارەزای (SEO) نیت، فێرببە چی لەوانەیە کە بتەوێت باشی بکەیت لە ڕێبەری جێگیرکردنەکەماندا.

  • یارمەتیت دەدات مێتادراوەکەت باشتر بکەیت.
    ئێمە تەنیا پێوەکراوی (SEO)ـمان دروست کردووە کە پەیڕەوی لە ڕێنماییەکانی وێبماستەری گووگڵ دەکات بەوردی. ساڵانێکی زۆری لە توێژینەوە و دەستکاریکردن ویست بۆ وەرگێڕانی ئەمە بە باشی لەناو نێوانەڕووی وۆردپرێسەکەتدا. لە کۆتاییدا، دەتوانیت بەئازادی پەڕەکانت باشتر بکەیت بێ ئەوەی نیگەرانی کردنی هەڵەی گەورە بیت.

  • پوختەیەکی جوان دروست دەکات.
    لە پەڕەکانی پوختەی بابەتەکانتدا، ڕێنمایی بە ڕەنگ کۆدکراو دەدۆزیتەوە. ئەوان پێشنیاری چۆنێتیی باشترکردنی پەڕەکانت دەکەن، کاتێک نیشاندەری مشکەکەت دەخەیتە سەریان. بۆ نموونە، کاتێک ناونیشانەکانت بێ نیشانەی بازرگانی بن یان کاتێک وۆردپرێس نوانەکردن بڵۆک دەکات. بە شێوەی سروشتی، پاڵپشتیی ڕێنیشاندەری دەست لێدان و تەختەکلیلیش دەکرێت.

  • پاڵپشتیی ناوازە لەخۆدەگرێت.
    ئێمە پاڵپشتیی خۆمان نادەین بە دەرەوە. ئێمە لێرەین بۆ تۆ. ئازاد بە لە هەر کاتێکدا سەردانی کەناڵەکانی پاڵپشتیی ئێمە بکەیت بۆ پرسینی پرسیارێک. زیاتر لە 5000 پرسیار بە شێوەی کەسی وەڵام دراوەتەوە لە نۆ ساڵی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی ئاسایی لە ماوەی 72 کاتژمێردا.

  • هیچ جێگەیەک بۆ هەڵە ناهێڵێتەوە.
    ئێمە سەرنجمان لەسەر جۆرایەتیی ئەو تایبەتمەندییانەیە کە پێویستتە، نەک ژمارەی ئەو تایبەتمەندییانەی کە پێویستت نییە. ئەم خەسڵەتە ئەم پێوەکراوە دەکاتە بێهاوتا، خێراتر، وردتر، نزیکەی بێ کەلێن، و بەردەوامتر. سوودی زیادە ئەوەیە کە ئەگەری کەمە ماڵپەڕەکەت لەلایەن بزوێنەرەکانی گەڕانەوە سزا بدرێت. ئێمە ئاڕاستەت ناکەین بۆ نووسینی ناوەڕۆکی ناسروشتی یان ڕێگەت پێنادەین بزوێنەرەکانی گەڕان هەڵبخەڵەتێنیت.

  • ڕەسەن و پاک دەمێنێتەوە.
    ئێمە (The SEO Framework)مان بۆ کۆمپانیا و دامەزراوە بچووک و گەورەکان دروست کردووە. نێوانەڕووەکە بە تەواوی دەستپێگەیشتووە و بە شێوەیەکی یەکپارچە لەناو داشبۆردەکەتدا یەکدەگرێت. بۆیە، کارلێککردن لەگەڵ ئەم پێوەکراوە هەستێکی سروشتی هەیە. لەوانەیە هەست بە بێزاری بکەیت، بەڵام داشبۆردی وۆردپرێسەکەت نابێت ببێتە تابلۆیەکی بانگەشە بۆ نیشانەی بازرگانیی ئێمە. ئێمە هەرگیز ئەمە ناگۆڕین.

  • ئامادەبوونی گەڕان باشتر دەکات.
    (The SEO Framework) ماڵپەڕەکەت بە شێوەیەکی جیاواز پلەبەندی دەکات، بە چالاککردنی (breadcrumbs) بۆ گەڕانی گووگڵ، لەڕێگەی دراوەی پێکهاتدارەوە. هەروەها بە شێوەیەکی خۆکارانە ناونیشان و وەسفەکان بەپێی ڕێنماییەکانی گووگڵ بەدیدەهێنێت، و بەخێرایی یارمەتیی بزوێنەرەکانی گەڕان دەدات بۆ دۆزینەوەی نوێترین گۆڕانکارییەکانی ماڵپەڕ، لەڕێگەی نەخشەی ماڵپەڕی باشکراوی ناوەکییەوە.

  • هاوبەشیکردنی کۆمەڵایەتی ئاسان دەکات.
    (The SEO Framework) بە شێوەی خۆکارانە پاڵپشتی دەکات و ڕێگەت پێدەدات زیاتر پڕۆتۆکۆڵەکانی (Open Graph)، فەیسبووک، و کارتی تویتەر بگونجێنیت. یارمەتیی بابەتەکانت دەدات دیار بن کاتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا هاوبەش دەکرێن، لەوانە Pinterest، Discord، و WhatsApp.

  • هەستی زیاتر لە توانای دەستپێگەیشتن.
    ئێمە گەڵاڵەی ڕەنگەکانمان بە دەست هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی خەڵکی تووشبوو بە هەر کەمییەکی بینینی ڕەنگی پزیشکیی ناسراو، بتوانن ڕێنماییە دانراوەکانی بزوێنەرەکانی گەڕان جیا بکەنەوە. هەروەها پاڵپشتیی تەواوی ڕێنیشاندەری تەختەکلیل و شاشەخوێنەرمان جێبەجێ کردووە.

  • لە هەڵەکان دەتپارێزێت.
    (The SEO Framework) دوورت دەخاتەوە لە کردنی هەڵەی گەورە و باوی (SEO). جێگەیەکی کەمت بۆ دەهێڵێتەوە بۆ تێکدان، چونکە پێوەکراوەکە پێشتر هەموو شتێکی (SEO)ـت بۆ دەکات. بۆ نموونە، بە شێوەی خۆکارانە ڕێگری لە هەڵەی ناوەڕۆکی دووبارە دەکات بە جێبەجێکردنی یاسا توندەکانی (canonical).

  • پەیڕەوی لە باشترین کارەکان و زیاتریش دەکات.
    گەورەترین کێشەکانی پێوەکراوەکانی وۆردپرێس ئاسایش و گونجانە. وەک توێژەری ئاسایشی نیوە-کاتی، ئێمە سەرنجمان لەسەر ئەوەیە ئەم پێوەکراوە بەهێز بکەین. (The SEO Framework) هەروەها (API)ـی وۆردپرێس بەکاردەهێنێت هەرکاتێک بکرێت، ئەمەش وا دەکات ئەم پێوەکراوە بەجوانی لەگەڵ هەموو پێوەکراوێکی تردا یەکبگرێت کە بەو نیازەوە نووسرابێت.

  • گەشەپێدەران لە دڵیدایە.
    ئێمە هانی گەشەپێدەرانی تر دەدەین بۆ باشترکردن و زیادکردنی کارایی بۆ ئەم پێوەکراوە. ئێمە خۆشمان پێشتر ئەمەمان کردووە، بە زیادکراوەکانمان. سەیری (API)ـیەکەمان بکە، و ئازاد بە لە بەشداریکردن!

  • ڕێز لە تایبەتمەندیت دەگرێت.
    (The SEO Framework) هیچ زانیارییەکمان بۆ نانێرێت و هیچ شەکرۆکەیەک دروست ناکات. زانیاریی زیاتر لە سیاسەتی تایبەتێتی توندی ئێمەوە فێرببە.

دەستپێکردن

کاری زیاتر بکە بە زیادکراوەکان

بۆ کارایی زیاتر، سەیری پێوەکراوە خۆڕاییەکەمان Extension Manager بکە. چەندین زیادکراوی خۆڕایی و بەپارە دابین دەکات، وەک:

  • Focus ڕێنماییت دەکات لە پرۆسەی نووسینی ناوەڕۆکی ئامانجدار کە پلەبەندی دەکرێت بە کلیلەوشە سەرنج لەسەرەکان و هاوماناکان.
  • Articles بابەتە بڵاوکراوەکانت باشتر دەکات بە زیادکردنی خۆکارانەی دراوەی پێکهاتداری گرنگ.
  • گواستنەوە مێتادراوە دەگوازێتەوە و دەیگۆڕێت لە (Rank Math)، (Yoast SEO)، و (SEOPress)ەوە بۆ ئەم پێوەکراوە.
  • Honeypot سپامکەرانی لێدوان دەگرێت لەڕێگەی پێنج ڕێگای سووکەڵە بەڵام بەهێزەوە.
  • Cord یارمەتیت دەدات ماڵپەڕەکەت ببەستیتەوە بە Google Analytics و Meta Pixel.
  • Local ڕێگەت پێدەدات زانیاریی گرنگی بازرگانیی ناوخۆیی دابنێیت بۆ بەکارهێنانی لەلایەن بزوێنەرەکانی گەڕانەوە.
  • AMP (The SEO Framework) دەبەستێتەوە بە پێوەکراوی (AMP) بۆ وتار و پەڕە پاڵپشتیکراوەکانی (AMP).
  • Monitor چاودێریی باشترکردن و ئامارەکانی (SEO)ـی ماڵپەڕەکەت دەکات.
  • Incognito هەموو تێبینی-پەرەپێدانەکان دەشارێتەوە لە (The SEO Framework).
  • Origin سەردانکەرانی پەڕەی هاوپێچ ئاڕاستە دەکاتەوە بۆ بابەتی باوان.
  • Title Fix دڵنیا دەبێتەوە کە دەرچووی ناونیشانەکەت وەک شێوەپێدراوە. تەنانەت ئەگەر ڕووکارەکەشت بە هەڵە ئەنجامی بدات.

بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی پەڕەی پوختەی زیادکراوەکانمان بکە.

بێ نیشانەی بازرگانی، خۆڕایی و بۆ پیشەگەران

(The SEO Framework) پێوەکراوێکی بێ نیشانەی بازرگانیی بێهاوتایە، کە بە شێوەیەکی یەکپارچە تێکەڵ بە داشبۆردی وۆردپرێسەکەت دەبێت. ئەمە واتە ئێمە تەنانەت ناوی “The SEO Framework” لە هیچ شوێنێکی نێوانەڕووی وۆردپرێسەکەتدا دانانێین. بێ بانگەشە، بێ بێزارکردن. پێویست ناکات کەس بزانێت دەربارەی ئەو ئامرازانەی بەکارت هێناون بۆ دروستکردنی ماڵپەڕەکەت. تێبینی بکە کە ئێمە تێبینیی پەرەپێدانی بنەڕەتمان دەرخستووە، کە دەرچووی پێوەکراوەکە لە کۆدی سەرچاوەدا جیا دەکاتەوە. دەتوانیت ئەمانە بسڕیتەوە بە زیادکراوە خۆڕاییەکەی Incognitoـمان.

لە پشت پەردەوە

(The SEO Framework) کار لەسەر زۆر شت دەکات بێ ئەوەی ئاگادارت بکاتەوە، چونکە باشترین نەرمەواڵە خێرا، چالاک، وەڵامدەرەوەیە، و دەبێت کاتی بەنرخت بۆ بپارێزێت. ئەمانە چەند شتێکن کە لە پشت پەردەوە ئەنجامیان دەدات.

  • ڕێگری لە هەڵەی بەپێی یاسا دەکات بۆ هاوپۆلەکان، پەڕەکان، ژێردۆمەینەکان، و نەخشەدانانی دۆمەینی فرە-ماڵپەڕی وۆردپرێس.
  • هێرشەکانی (SEO) کە بەهۆی کێشەکانی ژمارەدانانەوە لە وۆردپرێسدا دروست دەبن ڕادەگرێت. بە وتنی بە بزوێنەری گەڕان کە لەبری ئەوە سەیری کۆتا پەڕەی هەبوو بکات.
  • هان نادات بۆ نوانەکردنی پەڕەکانی 404 و هاوپۆلە بەتاڵەکان، تەنانەت کاتێک وەڵامی 404یش نانێرن.
  • بە شێوەی خۆکارانە گووگڵ و تۆڕی بینگ ئاگادار دەکاتەوە لە بەڕۆژکردنەوەکانی ماڵپەڕ کاتێک نەخشەی ماڵپەڕەکان چالاک کراون.
  • بزوێنەرەکانی گەڕان هان نادات بۆ نوانەکردنی خۆراکەکان و نەخشەی ماڵپەڕ. ئەمە واتای ئەوە نییە بەکاریان ناهێنن؛ تەنیا، لە ئەنجامی گەڕانەکانیاندا پیشانیان نادەن.
  • بزوێنەرەکانی گەڕان لە پەڕەکانی لێدوانەوە ئاڕاستە دەکاتەوە بۆ ئەو بابەتەی کە ئەو لێدوانانە هەڵدەگرێت.

گونجان و توانای دەستپێگەیشتن

The SEO Framework پاڵپشتیی دەکات لە:

  • بەنێودەوڵەتیکردن لەڕێگەی WordPress.org. دەتوانیت لێرە بەشداری بکەیت.
  • ناسینەوە و پوختەکردنی نووسەی یونیکۆد (UTF-8)، بە ئیمۆجی و CJKV (چینی، ژاپۆنی، کۆری، ڤێتنامی)ـشەوە.
  • زمانەکانی ڕاست-بۆ-چەپ (RTL) (عەرەبی، عیبری، فارسی، هتد.)، لەڕێگەی نێوانەڕوو و بەدیهێنانی مێتا تاگەکانیەوە.
  • توانای دەستپێگەیشتنی تەواو بۆ کەمیی بینینی ڕەنگەکان، بەهۆی گەڵاڵەی ڕەنگی بە وردی هەڵبژێردراوەوە.
  • ڕێنیشاندەری تەواوی تەختەکلیل، بۆ ئەوەی بتوانیت بەخێرایی ئامرازەڕێنماییەکان بپشکنیت، بێ ئەوەی هەرگیز پێویستت بە گەیشتن بە مشکەکەت بێت.
  • توانای دەستپێگەیشتنی تەواوی شاشەخوێنەر لەڕێگەی لەنگەری خانە، نیشانەکانی ARIA، و تایبەتمەندییەکانی ناونیشانەوە.
  • جێگیرکردنەکانی فرە-ماڵپەڕی وۆردپرێس، ئەم پێوەکراوە لە ڕاستیدا لەسەر یەکێکیان دروست کراوە.
  • دۆزینەوە و دەرخستنی پەڕگەکانی robots.txt و sitemap.xml.
  • تەواوکردنی تەواو لەگەڵ نەخشەی ماڵپەڕەکانی ناوکی وۆردپرێس.
  • هەڵبژاردنی زاراوەی سەرەکی (هاوپۆل) بۆ دانانی کاریگەری لەسەر (breadcrumbs) و بەستەرەکان.
  • دەرخستنی دراوەی پێکهاتدار لەڕێگەی سکریپتەکانی (Schema.org JSON-LD).
  • گۆڕینی (oEmbed) بۆ هاوبەشیکردنی باشترکراو لە دیسکۆرد.
  • دۆزینەوەی چەندین پێوەکراوی تری (SEO) بۆ یارمەتیدانت لە گۆڕینی بە شێوەیەکی جوان.
  • پێوەکراوەکانی وەرگێڕان وەک (WPML)، (Polylang)، (WPGlobus)، و (MultilingualPress).
  • پێوەکراوەکانی بازرگانیی ئەلیکترۆنی وەک (WooCommerce) و (Easy Digital Downloads).
  • بڵۆککردنی شیکاریی SEO و وێبخشۆکەکانی ژیریی دەستکرد بۆ (Moz)، (OpenAI)، (Apple)، و ئەوانی تر، لەڕێگەی robots.txt.
  • پێوەکراوەکانی مەکۆ وەک (bbPress) و (wpForo).
  • دەستکاریکردنی بابەت و زاراوەکان، لەڕێگەی نێوانەڕووەکانی دەستکاریکردنی بەکۆمەڵ و خێرای ڕەسەنی وۆردپرێس.
  • دۆخی بێسەر لەڕێگەی یەک پێناسەی نەگۆڕەوە.

سکرین شۆتەکان

  • (The SEO Framework) پێت پیشان دەدات ماڵپەڕەکەت چۆن کاردەکات، بە یەک نیگا. ئەمە ئەوەیە کە ئێمە پێی دەڵێین تووڵی (SEO).
  • نیشاندەر بخەرە سەر، کرتە بکە، یان سەرنج بخەرە سەر هەر بڕگەیەکی توڵی (SEO) و پێت دەڵێت چی لە ژینگەکەتەوە وەرگیراوە.
  • سندووقی مێتای (SEO) لەسەر هەموو پەڕەکان پیشان دەدرێت. هەموو شتێکە کە پێویستتە. لێرەدا دەتوانیت ژمێرەرەکانی پیکسڵ ببینیت.
  • ئەم ڕێکخستنانەی (SEO) لەسەر شاشەی دەستکاریکردنی زاراوە پیشان دەدرێن. بە شێوەیەکی یەکپارچە تێکەڵ بە نێوانەڕووی وۆردپرێسەکەت دەبێت.
  • پەڕەی ڕێکخستنەکانی (SEO)ـی (The SEO Framework). هەموو ڕێکخستنێک بەوردی ڕوونکراوەتەوە. تۆ بەتەواوی لە کۆنترۆڵدایت.

Installation

ئەم پێوەکراوە پێویستی بە:

  • PHP 7.4 یان بەرزتر.
  • وۆردپرێس 6.0 یان بەرزتر.
  • هەر وێبگەڕێکی مۆدێرن بۆ بەڕێوەبردن.

ڕێنماییەکانی دامەزراندن:

  1. (The SEO Framework) دابمەزرێنە یان لەڕێگەی داشبۆردی وۆردپرێسەکەتەوە بە بەکارهێنانی گەڕانی پێوەکراو یان بە بارکردنی پەڕگەکان بۆ ڕاژەکارەکەت.
  2. یان ئەم پێوەکراوە لەسەر ئاستی ڕایەڵە چالاک بکە یان لەسەر یەک ماڵپەڕ چالاکی بکە.
  3. هەر ئەوەندە! پێوەکراوەکە ئێستا ماڵپەڕەکەت بە (SEO) باشتر دەکات. هەروەها ماڵپەڕەکەت لە هێرشەکانی (SEO) دەپارێزێت.

ئەم پێوەکراوە ڕێکخستنە جیهانییەکانی بە شێوەی خۆکارانە شێوەپێدەدات

بەڵام، باشترین شت ئەوەیە ڕێبەری جێگیرکردنی پێوەکراوەکەمان بخوێنیتەوە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوود لە (The SEO Framework).

ئەم پێوەکراوە ڕێکخستنەکانی مێتای (SEO) بە شێوەی خۆکارانە شێوەپێدەدات

بەڵام، لەوانەیە بتەوێت ڕێبەری باشترکردنی پەڕەی ئێمە بخوێنیتەوە بۆ فێربوونی چۆنێتیی باشترکردنی پەڕەکانت.

هێزی زیاتری (SEO) بەدەستبهێنە

بە شێوەی ئارەزوومەندانە، پێوەکراوە خۆڕاییەکەی Extension Managerـیشمان دابمەزرێنە بۆ چارەسەری زیاتری (SEO).

پهد

ئایا (The SEO Framework) خۆڕاییە؟

بە دڵنیاییەوە! بە خۆڕاییش دەمێنێتەوە، بێ بانگەشە، شوێنکەوتن، زیادەڕۆیی، یان بێزارکردن!
ئەم پێوەکراوە سادەیە بەڵام گشتگیرە. 100% خۆڕاییە، نەک کراوەی سنووردار.

ئایا وەشانی پێشکەوتوو هەیە؟

نەخێر. ئێمە ئەم پێوەکراوە وەک پێوەکراوێکی نایاب مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.

بەڵام، ئێمە چەندین زیادکراوی خۆڕایی و بەپارە پێشکەش دەکەین، کە یارمەتیی پاڵپشتیی ئەم پێوەکراوە خۆڕاییە دەدەن. ئێمە ئەمانە لەڕێگەی پێوەکراوی بەڕێوەبەری زیادکراوەکانمانەوە دابین دەکەین.

بۆچی هیچ شیکاری، شوێنکەوتن، یان چاودێریی 404 نییە؟

شارەزایانی SEO کە ئامرازی پێشکەوتوو وەک (Ahrefs)، (SEMrush)، (Screaming Frog)، و (Google Analytics) بەکاردەهێنن، بەکارهێنانی (The SEO Framework) پەسەند دەکەن چونکە هەوڵ نادات کاری ئەوان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ئەنجام بدات.

بۆ شیکردنەوەی دروستی ماڵپەڕەکەت، دەبێت لە دەرەوە ئەنجام بدرێت. ئەگەر ئێمە ئەم تایبەتمەندییانە لەسەر ماڵپەڕەکەت بار بکەین، ڕۆبۆتە خراپەکان دەبنە هۆی هەزاران ئەرێنیی هەڵە، کە بنکەدراوەکەت پڕ دەکەن لە زانیاریی بێسوود، کە بۆ بزوێنەرەکانی گەڕان بەکار نایەن. ئێمە خۆمان لەمە دەپارێزین چونکە هەرگیز یارمەتیت نادات.

داواکاریی تایبەتمەندی، پرسیارێک، یان کەلێنێکم دۆزیوەتەوە.

تکایە سەردانی مەکۆکانی پاڵپشتی بکە و بەڕێزەوە پێمان بڵێ.

هەوڵ دەدەین لە ماوەی حەفتەیەکدا وەڵامت بدەینەوە. بە شێوەیەکی ئاسایی، لە ماوەی سێ ڕۆژدا وەڵام دەدەینەوە.

من گەشەپێدەرم؛ چۆن دەتوانم یارمەتی بدەم؟

هەر تێبینییەک جێگەی پێزانینە، و هەموو شتێک لەبەرچاو دەگیرێت.
تکایە سەردانی پەڕەی پڕۆژەی (GitHub) بکە بۆ پێشکەشکردنی کێشەکان یان تەنانەت داواکاریی ڕاکێشان.

زانیاریی زیاتر وەربگرە دەربارەی بەشداریکردن.

ڕەنگەکان چیم پێدەڵێن؟

ئێمە ڕەنگی جیاواز بەکاردەهێنین بۆ گەیاندنی پەیامەکان. سوور هەڵەیەکە کە دەبێت چارەسەری بکەیت. زەرد ئاگادارکردنەوەیەکی ئاسایییە کە لەوانەیە بتەوێت چارەسەری بکەیت. سەوز باشە. شین زانیاریبەخش و دۆخییە. خۆڵەمێشی پێناسەنەکراو یان چارەسەرنەکراوە.

نەخشەی ماڵپەڕەکە هاوپۆل، وێنە، هتد. لەخۆناگرێت.

لیستنەکردنی هەموو پەڕەیەک کێشە نییە. بزوێنەرەکانی گەڕان حەزیان لە خشۆکی وۆردپرێسە چونکە پێکهاتەکەی یەکگرتوو و ناسراوە.

ئەگەر سەردانکەرێک نەتوانێت پەڕەیەک بدۆزێتەوە، ئەی بۆچی بزوێنەری گەڕان بتوانێت؟ پشت بە نەخشەی ماڵپەڕەکەت مەبەستە، بەڵکو بە ناوەڕۆک و بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەت.

سەیری بەڕێوەبەری زیادکراوەکانمان بکە. زیادکراوەکان دەهێنێت، وەک Articles، کە کەلێنەکان پڕ دەکەنەوە لەڕێگەی شێوازی مۆدێرن و پتەوترەوە.

نەخشەی ماڵپەڕەکە بەستەری نەخوازراوی تێدایە.

(The SEO Framework) هەموو بابەت، پەڕە، و (CPT)ـە گشتییە داواکراوەکان وەردەگرێت و دەیانخاتە ناو نەخشەی ماڵپەڕ.

ئەگەر ناتەوێت پەڕەیەک لە نەخشەی ماڵپەڕدا بێت، بیر لە چالاککردنی هەڵبژاردەی noindex بکەرەوە بۆی. ئەم هەڵبژاردەیە هەروەها پەڕەکە لە پەڕەکانی ئەنجامی بزوێنەری گەڕان لادەبات.

ئەگەر بەستەرەکە نابێت لە نەخشەی ماڵپەڕدا بێت چونکە بۆ مەبەستی پێکهاتەیی دانراوە، ئەوا نووسەری پێوەکراو یان ڕووکارەکە ئاگادار بکەرەوە کە دروستی کردوون.
دەبێت بە نووسەرەکە بڵێیت سەیری “بەڵگەکانی جۆری بابەتی public و rewrite” بکات. نووسەری پێوەکراو یان ڕووکارەکە دەبێت بزانێت ئەوە مانای چییە.

لەم نێوەندەدا، دەتوانیت SEO بۆ نووسینە نەخوازراوەکان ناچالاک بکەیت لەڕێگەی “ڕێکخستنە گشتییەکانی SEO” لە ژێر “دەرکردنەکان.”

بۆچی کلیلەوشە سەرنج لەسەرەکان لەخۆنەگیراون؟

گووگڵ ئاگاداری دەدات سەبارەت بە ڕێبازی پڕکردنی کلیلەوشە کە لەلایەن هەندێک پێوەکراوی تری SEOـەوە جێبەجێ کراوە. بەکارهێنەران ناچار دەکات ناوەڕۆکی ناسروشتی بنووسن، و دەتوانێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر پلەبەندیی ماڵپەڕەکەت هەبێت.

بزوێنەرە گەڕانە مۆدێرنەکان، ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ تێگەیشتن لە پێکهاتی وتارەکانت. ئەمە واتە تا کاتێک ناوەڕۆکی پەیوەندیدار دەنووسیت، پێویست ناکات نیگەرانی کلیلەوشەکانت بیت.

بەڵام، ئێمە هەمان APIـمان جێبەجێ کردووە کە گووگڵ بەکاریدەهێنێت بۆ یارمەتیدانت لە دۆزینەوەی هاومانای گونجاو و لادانەکان بۆ کلیلەوشەکانت. ئەم کاراییە بەشێکە لە کۆمەڵە زیادکراوە نایابەکانی ئێمە.

سکریپتەکانی application/ld+json چی دەکەن؟

سکریپتەکانی JSON-LD یارمەتیدەری بزوێنەری گەڕانن، کە بە بزوێنەرەکانی گەڕان دەڵێن چۆن ماڵپەڕەکە ببەستنەوە و نوانەی بکەن. ئێمە ئەمە لەڕێگەی بنەڕەتی Schema.orgـەوە دەکەین.

ئەوان دەتوانن بە بزوێنەری گەڕان بڵێن ئایا ماڵپەڕەکەت بزوێنەری گەڕانی ناوخۆیی تێدایە، بە کام ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییانەوە بەستراویتەوە، و چ پێکهاتەیەکی پەڕە بەکاردەهێنیت. ئەمە هەروەها بە دراوەی پێکهاتدار ئاماژەی پێدەکرێت.

چۆن (breadcrumbs) پیشان بدەم؟

(The SEO Framework) (breadcrumbs)ـی شاراوە دەردەخات بۆ ئەوەی بزوێنەرەکانی گەڕان لەڕێگەی ڕێکخستنەکانی (Schema.org)ەوە بیدۆزنەوە.

هەروەها دەتوانیت ئەم (breadcrumbs)انە بە شێوەی بینراو لە ڕووکارەکەتدا دەربخەیت بە بەکارهێنانی کورتەکۆدێک.

پێداچوونەوەکان

تشرینی دووه‌م 17, 2025
Thank you to Sybre Waaijer and the team at The SEO Framework. My agency has achieved measurable results in increasing organic traffic and delivering qualified leads and conversions through search engine optimization. It’s a lightweight plugin with a significant impact on our clients’ bottom line. Keep up the great work!
تشرینی دووه‌م 17, 2025 4 replies
I was looking for an alternative. Found SEO Framework. It seemed really great, setup was straightforward, easy to use, features seemed excellent. Installed on my own site, and ran parallel test on another owned site. Installed on a client site where we wanted to increase SERP performance. I was excited!Results. Personal site had 0 ranking, xml sitemap failed to load on Google console. Parallel test (hand bombed SEO) ranked #1. Client site… lost SERP page 1 ranking. Free fall to page 2 and beyond. I kept working to turn it around. No luck. Sitemap was found, thank goodness. Here’s the thing, the client didn’t use an SEO plugin on their site… only XML Sitemap Generator for Google and was ranking at top of SERP (page 1 at the top).This might be anecdotal, but I think this plugin suffers from trying to do too much (monolithic). In fact, it may be broken. Maybe I missed something? Probably. Getting 0 rank on my own site blew my mind and aligned with my client’s results. Support forum replies are 0 for over 6 months. Therefore, time to uninstall and move on. P.S. I notified my client as soon as our ranking was impacted – they appreciated the transparency of the testing process. Glad I didn’t pay for it. I lost a lot of billable hours with this plugin, don’t make the same mistake.
حوزه‌یران 23, 2025
For me this is the best seo plugin, especially because it is so easy to set up.
خوێندنەوەی 373 پێداچوونەوە

بەشداربووان و گەشەپێدەران

“The SEO Framework – خێرا، خۆکار، بێ ئەرک” نەرمەواڵەیەکی سەرچاوە کراوەیە. ئەم کەسانەی خوارەوە بەشدارییان تێدا کردووە.

بەشداربووان

“The SEO Framework – خێرا، خۆکار، بێ ئەرک” وەرگێڕدراوە بۆ 26 زمان. سوپاسی وەرگێڕەکان دەکەین بۆ بەشداریکردنیان.

“The SEO Framework – خێرا، خۆکار، بێ ئەرک” وەربگێڕە بۆ زمانەکەی خۆت.

دەتەوێت بەشداربیت لە گەشەپێدان؟

گەڕان لە کۆدەکەدا بکە، سەیری تەمارگەی (SVN) بکە، یان بەشداربە لە ڕووداوتۆماری گەشەپێدان لە ڕێگەی (RSS).

Changelog

5.1.4

This tiny update adds a new setting and shortcode attribute for breadcrumb title output, letting you choose between meta titles or page titles. We rushed this one out because our notification didn’t work, and we do not want to send out notifications without giving a feature in return.

5.1.3

This update adds primary term selection to quick/bulk edit, option visibility toggles, comprehensive Avada theme compatibility, improved Elementor handling, and various bug fixes.

We also deleted all deprecated code from before TSF v5.0. If you added custom snippets from before 2 years ago without resolving the deprecations, you may experience issues. Feel free to reach out to us in our support forums if you need help.

5.1.2

ئەم پینەیە کێشەیەکی تر چارەسەر دەکات کە تێیدا پاشەکەوتکردنی مێتادراوەی نووسەر لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵەیەک.

5.1.1

ئەم بەڕۆژکردنەوە بچووکە ئەو کێشانە چارەسەر دەکات کە کۆمەڵگاکەمان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وەشانی 5.1ـی (The SEO Framework) دۆزییەوە.

5.1.0 – Profound

کەواتە، خۆشەویستی دانایی، زۆر لە خۆشەویستی قازانج تێدەپەڕێنێت. – ئەفلاتوون

دیارترینەکانی بڵاوکراوە

  • ئەم بەڕۆژکردنەوەیە گەڵاڵەیەکی ڕەنگی نوێ دەهێنێت کە بۆ چاوەکانت ئاسانترە. سبەی خۆشت دەوێت.
  • ناونیشانی بەپێی یاسا (canonical)ی ئێستا بە شێوەی ڕاستەوخۆ شوێنکەوتوو دەکرێت کاتێک هەر پەڕەیەک یان زاراوەیەک دەستکاری دەکەیت.
  • ئێستا دەتوانیت ڕاهێنەرانی ژیریی دەستکرد و وێبخشۆکەکانی شیکاریی (SEO) لە بەکارهێنانی ناوەڕۆکەکەت بڵۆک بکەیت.
  • ئێمە ئاگادارکردنەوەیەکمان بۆ جۆرەکانی وێنە زیاد کردووە کە لەگەڵ زۆربەی پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکاندا ناگونجێن.
  • ئێستا دەتوانیت ناونیشانێکی بەپێی یاسا (canonical) و ئاڕاستەکردنەوە بۆ پەڕەی ماڵەوە دابنێیت.

قووڵ

دوای بەڕۆژکردنەوەی مێژوویی وەشانی 5.0 ‘Apex’، ئێمە شانازی دەکەین بە پێشکەشکردنی وەشانی 5.1ـی The SEO Framework ‘Profound.’ ئەمە بەڕۆژکردنەوەیەکی کەمتر کاریگەرە، کە تەنیا 150 باشترکردن دەهێنێت، بەڵام هەریەکێکیان ئامانجی ئەوەیە The SEO Framework زیاتر بەکارهێنەر-دۆست بکات. بە وردی داڕێژراوە، وەک هیچ شتێکی تر نییە، ئەم بەڕۆژکردنەوەیە بەڵگەیەکی تری پابەندبوونمانە بۆ کردنی (SEO)ـی وۆردپرێس بە شتێکی قبوڵکراو.

شوێنکەوتووی نیشانەکردنی ناونیشانی بەپێی یاسا

ناونیشانی بەپێی یاسا بەشێکی گرنگی (SEO)ـیە، بەڵام وۆردپرێس دەرینابڕێت کە دەبێتە چی، کاتێک پەڕەکە دەستکاری دەکەیت، تەنیا دوای پاشەکەوتکردنی. ئێستا، دەتوانیت بە شێوەی ڕاستەوخۆ وەک شوێنگرەوەیەک بیبینیت، بەپێی ڕێکخستنەکانی بەستەری هەمیشەیی ماڵپەڕەکەت.

ئەم شوێنکەوتووە وردە. هێشتا، ئێمە پلانی ئەوەمان هەیە لە بەڕۆژکردنەوەکانی داهاتوودا پێشکەوتووتری بکەین. گۆڕانکارییەکانی هاوپۆل لە دەستکاریکردنی خێرادا دەرناخات، چونکە دەبێت هێشتا هەڵبژێرەری زاراوەی سەرەکی لەوێ زیاد بکەین، و کاتێک پێوەکراوێکی فرەزمان چالاک بێت ناچالاک دەکرێت، چونکە ئەوانە پێکهاتەی ناونیشانی بە شێوەیەکی نابنەڕەت دەگۆڕن.

بەدیهێنەری نوێی robots.txt

ئێمە نووسەری robots.txtـی ئێستامان بە بەدیهێنەرێکی پێشەنگ گۆڕیوە. ئێمە پێشتر توانای زیادکردنی شوێنی نەخشەی ماڵپەڕەکەت، بڵۆککردنی ڕاهێنەرانی ژیریی دەستکرد، بڵۆککردنی وێبخشۆکەکانی شیکاریی (SEO)، و سنووردارکردنی دەستپێگەیشتن بە ناوچەی بەڕێوەبەرایەتیمان زیاد کردووە. دەتوانیت بەشەکانی بەدیهێنەرەکە زیاد بکەیت، لایانبەیت، و دەستکارییان بکەیت بە بەکارهێنانی پاڵاوتنی the_seo_framework_robots_txt_sections.

سکریپتە بەڕێوەبەرایەتییەکان بەڕۆژکرانەوە

ئێمە پەڕگەکانی (CSS) و جاڤاسکریپتی پێوەکراوەکەمان بە شێوەیەکی بەرچاو بەڕۆژکردووەتەوە. ئەگەر کێشەت لەگەڵ نێوانەڕووەکەدا هەبوو، لەوانەیە پێویست بکات کاشەکانی وێبگەڕەکەت بسڕیتەوە. سەیری وتاری بنکەی زانیاریمان بکە بۆ فێربوونی زیاتر.

پاڵپشتیی گەشەپێدانەکە بکە

هیوادارین تۆش وەک ئێمە حەزت لەم بەڕۆژکردنەوەیە بێت. تکایە بیر لە پاڵپشتیکردنمان بکەرەوە بە دانانی پێداچوونەوەیەکی نایاب، مۆڵەتێک وەربگرە، یان چاکەیەک لەگەڵ هاوڕێ و هاوکارەکانت بکە بە دامەزراندنی (The SEO Framework) بۆیان.

ڕووداوتۆمارگەریی ورد

بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆ هەمووان ئاشکرایە کە هەموو هەوڵێکی ئەو بەشەی کە پێی فێر دەبین، هەمیشە بەرەو زانینی ڕاستیی شتەکانە.

Full changelog

  • دەتوانیت گۆڕانکارییە تەواوەکان لێرە بدۆزیتەوە.